ســــەرۆك مــەسـعــود بـــارزانـــی، پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد.

ســــەرۆك مــەسـعــود بـــارزانـــی، پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد، لە دیدارەكەدا هەلومەرج و دواپێشهاتەكانی سیاسیی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی كورد و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتیانی كورد لە سووریا.

داهاتووی كورد لە سووریا و هاوكێشە سیاسی و دەولییەكانی كاریگەر لەسەر دۆخی سووریا تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

Top