داڕمانی پردێک لە چین بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١١ کەس
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ناوچەی شانشی چین پردێک داڕما و ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی میدیاکانی چین، بەهۆی داڕمانی پردێک لەسەر ڕێگای خێرا لە ناوچەی شانشی، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە ناو ڕووبارەکەوە.
جگە لە گیانلەدەستدانی ١١ کەس لەم ڕووداوەدا، ٣٠ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکانیش بێسەروشوێنن.
هەروەها تیمەكانی فریاگزاری لە گەڕان بەردەوامن لە ناوچەکە بۆ دۆزینەوە و رزگار كردنی بێسەروشوێنەكان.
گوڵان: سەردار خەلیل