ڕووسیا و ئۆکرانیا بە هاوبەشی ١٩٠ سەربازی دیلیان ئازاد کرد.
ئاڵوگۆڕی 190 سەربازی بەندكراو لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئازادکردنی یەکتری 190 سەربازی بەندکراوی ڕووسیا و ئۆکراینی ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم بەیاننامەیه ، 95 سەربازی ڕووسیا بەندكراو له ئۆکرانیا ڕادەستی مۆسکۆ کران و 95 سەربازی ئۆکراینی بەندكراو له ڕووسیا ڕادەستی کیێڤ کران.
ئەم ئاڵوگۆڕەی زیندانیان بە نێوەندگیری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەنجامدرا.
گوڵان: سەردار خەلیل