وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر بووە هۆی گیانلەدەستدانی بیست و نۆ کەس

وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر بووە هۆی گیانلەدەستدانی بیست و نۆ کەس

 

پاسێکی نەفەرهەڵگر لە کاتی تێپەڕین بە ناوچەیەکی شاخاویی وڵاتی پیرۆ کە یەکێکە لە وڵاتانی ئەمریکی، وەرگەڕا و بەهۆیەوە ٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژنامەوانی پیرۆ بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی پۆلیس نووسیویەتی: ئەم پاسە لەکاتی گەشتکردن بۆ شاری ئایاکوچۆ لەسەر ڕێگای خێرا لە ناوچەی چیای ئەندێس لە ڕێڕەو دەرچوو و وەرگەڕا.

ئەم پاسە لە بەرزی ٢٠٠ مەترەوە کەوتووەتە خوارەوە.

لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستا سێزدە كەس لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

وەزیری گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پیرۆ ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top