مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی به بۆنهی سهری ساڵی نوێی زایینی بڵاو كردهوه.
له پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتدا هاتووه: "بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێم و گشت کوردستانیان دەکەم و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازم."
ئاماژهی بهوهش داوه: "نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ساڵێکی دارایی سەختی دیکەیان بەڕێ کرد."
ئهمهش دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهته:-
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێم و گشت کوردستانیان دەکەم و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازم.
سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە بە داخەوە بە هۆی کێشە دروستکردن و نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆرانی هەرێم، ساڵێکی دارایی سەختی دیکەیان بەڕێ کرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە لە ساڵی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.
هەروەها ئومێدەوارین، لە زووترین کاتدا، گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئەنجام بگات و لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی حکوومەتێکی یەکگرتووی بەهێز و سەرتاسەری دروست بکرێت کە لە ئاست ئەرک و ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتوودا بێت و بێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوادارم ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/12/31