ئاڵوگۆڕی سەدان زیندانی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

ئاڵوگۆڕی سەدان زیندانی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا

 

 

 

کاربەدەستانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە 30 ی کانوونی یەکەم، ڕایانگەیاند: کە پێش شەوی سەری ساڵ بە نێوەندگیریی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی زیاتر لە ٣٠٠ دیلی جەنگیان ئاڵوگۆڕ کردووە.

کەناڵی فەرەنسا ٢٤ بڵاوی کردەوە کە ئەمە یەکێکە لەو هاوکارییە کەمانەی نێوان هەردوو وڵات لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لەئەنجامی دانوستانەکاندا، ١٥٠ زیندانی ئۆکرانی بە ١٥٠ زیندانی سەربازی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم زیندانیانه له چوارچێوه ی ڕێککەوتنی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ ئاڵوگۆڕ کران.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "ئێستا سەرجەم سەربازە ئازادکراوەکانی ڕووسیا لە خاکی ئۆکرانیا گواستراونەتەوە و لە بیلاڕوسن".

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای هاوکاری دەروونی و پزیشکی دەگوازرێنەوە بۆ ڕووسیا.

لەم نێوەندەدا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی؛ سەرۆکی ئۆکرانیا پشتڕاستی کردەوە کە زیندانییە ئاڵوگۆڕکراوەکان گەڕاونەتەوە بۆ ئەم وڵاتە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top