ڕاگەیاندنی دەزگای کەشناسی ئەڵمانیا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی دەزگای کەشناسی ئەڵمانیا، لە سەروبەندی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، تێکڕای پلەی گەرمی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی نائاسایی و بێ وێنە بە ڕێژەی ٠.٣ پلەی سەدی بەرزبووەتەوە.
ئەم ڕێکخراوە دەڵێت: بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵدا ئەنجام دراون، دیاری کراوە کە ساڵی ٢٠٢٤ وەک گەرمترین ساڵ تۆمار دەکرێت لە سەرەتای تۆمارکردنی پلەکانی گەرما لە مێژوودا، هەروەها هەڵسەنگاندنێکی وردی داتاکان لە ئێستادا دەرکەوتووە کە تێکڕای پلەی گەرمی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە پسپۆڕان هەروەها نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەم بابەتە دەربڕیوە و دەڵێن: ئەم جۆرە ئامارانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی ترسناکن و ئاماژەن بۆ خێرابوونی پرۆسەی گۆڕانی کەشوهەوا.
لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ گەیشتە بەرزترین ئاست و لە ساڵی ٢٠٢٤ش بەردەوام بوو.
گوڵان: سەردار خەلیل