بەهۆی گەردەلوول لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەردەلوول لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

 

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، دوای زریانێکی بەهێز لە ویلایەتی (می سی سی پی و تەکساس) لانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە 30 ی کانوونی یەکەم، کارەبای زیاتر لە 200 هەزار ماڵ بەهۆی زریان لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا بۆ ماوەیەک پچڕاوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە،بەهۆی ئەم زریانە 383 گەشتی ئاسمانیی ناوخۆ و دەرەوە هەڵوەشاونەتەوە و 649 گەشتیش دواکەوتوون.

بەرپرسانی پۆلیس لە ویلایەتی تەکساس و می سی سی پی ڕایانگەیاند: کە لە ئەنجامی ئەم زریانەدا سێ کەس لە بەشێکی ئەم دوو ویلایەتە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دارێک بەسەر ماڵێک و ڕووداوی ئۆتۆمبێلێک گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، زریانەکەی ویلایەتی تەکساس و می سی سی پی لە هەندێک ناوچە زیانێکی زۆری بەجێهێشتووە.

ڕێکخراوی کەشناسیی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زۆربەی ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات زریان لەگەڵ ڕەشەبا و بارانی بەخوڕ کاریگەرییان لەسەر دەبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top