بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەلەمێک لە کەناراوەکانی هایتی لە ئەمریکای باشوور، ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەلەمێک لە کەناراوەکانی هایتی لە ئەمریکای باشوور، ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

 

ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە 20ی تەمووز ڕایگەیاند، لانیکەم 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی باکووری هایتی ئاگری گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم بەلەمە لە شاری کەناراوی کاپ هایتینەوە بەرەو دوورگەکانی تورکس و کایکۆس (لە باکووری هایتی) بە دووری زیاتر لە ٢٢٠ کیلۆمەتر لە ڕێگادابوو، ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ناوخۆییەوە نووسیویەتی، کە ئەو خەڵکەی لەسەر... بەلەمەکە بوون لە مەراسیمێکدا بۆ پەڕینەوەی سەلامەتی دەریاکە مۆمیان داگیرساندبوو، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەرمیلە بەنزینەکانی ناو بەلەمەکە ئاگر بگرن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top