ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٣٨ هەزار و ٩٨٣ کەس
![ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٣٨ هەزار و ٩٨٣ کەس](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240721201703_original_43.jpg )
ئیسرائیل ماوەی ٢٨٩ ڕۆژە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوام بووە و لەم ماوەیەدا ٣٨ هەزار و ٩٨٣ فەلەستینی گیانیان لەدەست داوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٤ فەلەستینی دیکە کوژراون و ١٠٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە، ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی بۆ ٣٨ هەزار و ٩٨٣ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٨٩ هەزار و ٧٢٧ کەس زیادی کردووە.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە هێشتا تەرم لە ژێر داروپەردوو و لە کەناری ڕێگاکان ماون و بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلەوە تیمە پزیشکییەکان و بەرپرسانی بەرگری شارستانی ناتوانن تەرمەکان دەربهێنن.
گوڵان: سەردار خەلیل