بارگینی سه‌ر جۆگه....!!!
May 3, 2016
وتار و بیروڕا
زۆرجاران مرۆڤ شه‌رم ده‌كات ئاستی خۆی به شێوه‌یه‌ك بهێنهته خوار و موناقه‌شه‌ی ئه‌وجۆره كه‌سانه بكات، به‌ڵام به‌ده‌ست خۆت نیه وه‌ختێك به‌شێك له ده‌م شڕییهكانیان ده‌بینی خۆت بۆناگیرێت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكی مستهههقیان نه‌دیته‌وه و نهیانهێنیتهوه سه‌ر عه‌یاره ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆیان، عه‌بدولره‌زاقی شه‌ریفی كۆنه ئه‌ندامی یه‌كێتی و به‌رپرسی هه‌نوكه‌ی KNNی گۆڕان كه كه‌س به‌قه‌ده‌ر به‌رپرسانی ڕاگه‌یاندنی حزبه كۆنه‌كه‌ی و داده‌كه‌ی له‌و حزبه نایناسن چ ئاست نزم وبێكهڵك و فیته‌نه گێرو مونافیقێكه، كه به پێویستی نازانم لێره‌شدا ئه‌و قه‌وانه دوبارە بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر چ ڕیسواییهك له حزبهكۆنهكهی تڕۆكراوه، لهنوسینێكدا كه‌هێنده زه‌لیله ڕێك له‌كه‌سایه‌تی خۆی ده‌چێت، له‌وه‌ش زهلیتر و بێ مانترسایتێكی لهنوسینهكه و نوسه‌ره‌كه ڕیسواتر بۆى بڵاوكردۆته‌وه، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته به‌ر خۆی و زۆر ڕووقایمانه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یناسێت كه عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف كێیه و چی بووه پێشوتر پڕی داوه‌ته پرسێكی زۆر هه‌ستیار كه كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌و بۆی نیه ته‌نها به‌لاشیدا تێبپه‌ڕێ.
كورد ده‌ڵێ"هه‌ركه‌س عه‌یبێكی هه‌بێ له‌كه‌سی تردا ده‌یبینێت" له‌سه‌ر ئه‌و وهزنهش عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف لهنوسینێكدا له لڤین به‌ناوی( سواڵكه‌ری تڕزل) كهلهههڵبژاردنی ناونیشانی نوسینه‌كه‌یدا زیره‌كانه ته‌عبیرو گوزارشتی لهكهسیتی خۆی كردووه، چونكی كاتی خۆی كه تڕۆكرا له یه‌كێتی خوا بۆخۆی و به‌رپرسانی یه‌كێتیش باش له‌وه ئاگادارن ده‌ستی چه‌ندكه‌سی ماچ كرد‌و وه‌ك سواڵكهرێكیش ده‌رگای كه‌س نه‌ما له‌نێو ئه‌وحزبه نه‌گرێت و لێی نه‌پاڕێته‌وه تاوهریبگرنهوه، ته‌نانه‌ت یه‌كێ لهبهرپرسهباڵاكانی یه‌كێتی له‌دانیشتنێكدا ده‌ڵێت" ئه‌رێ ئه‌و (سواڵكه‌ره زرپۆییه) به‌رده‌وام ده‌رگای ماڵی منی گرتووه وه‌ڵامێكی بده‌نه‌وه یان بێته‌وه یان بابڕوات"، جا نووكه جه‌نابی سواڵكه‌ری زرپۆ هاتووه باسی بێ قانونی حیزب و بنەماڵە ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌ودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه بەرزانی ئەندازیاری هەمو ئەو كارەساتانەیە" جارێ من پێم وایه كه‌سێكی وه‌ك عه‌بدولڕه‌زاق كه ئه‌وه مێژوو و كه‌سێتی بێت ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و جۆره بۆچوونانه‌ش بێت، ئه‌و له‌به‌ر یه‌ك ئافه‌رینی سه‌روی خۆیه‌وه ئاماده‌یه (بیت الخلاء)یشان بۆ پاك بكاته‌وه، بۆیه پێویسته به عهبدولرهزاقهكان بگوترێت ئه‌وه سه‌ركرده تازه‌كانی ئێوه‌ن كه ئه‌ندازیاری ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ن، ئه‌وه گه‌وره‌كانی تۆن كه كوردستان و دۆخی سیاسی كوردستانیان دووچاری ئهوحاڵهی ئێستا كردوه و بۆ ڕازیكردنی ئاغا عه‌مامه به‌سه‌ره‌كانی تاران ڕهوشێكیان له‌كوردستان دروست كرد خه‌ڵكیان ڕووبه‌ڕووی برسێتی و ببێكاری و بێموچەیی كرده‌وه، ئه‌وه فه‌رمان ڕه‌واكانی سه‌ر سه‌ری تۆن له‌گرده‌كه‌وه له‌سه‌ر كورسییەكەی لوتبەرزانه ڕۆڵه‌ی خه‌ڵك بۆ مه‌رامی خۆی به‌كوشت ده‌دات و دواتر دەست له‌به‌ر ئاغا‌كان پان ده‌كاته‌وه و دەسڕی سواڵی ڕاخستوه، بۆمانه‌وه‌ی خۆشی له‌سه‌ر كورسی ڕێكخه‌ری گشتیهكهتان كه هیچتان جورئه‌تی ئه‌وه‌ناكه‌ن پێی بڵێن لاچۆ هه‌زارانی وه‌ك تۆی خستۆته ژێر پێیه‌كانی، تۆ ڕاستت فه‌رمووه ئێستا ڕێك سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی تۆ وه‌ك شێخی تڕزلی لێهاتووه له‌گرده‌كه و وای ده‌بینی ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت كوردستان وێران ده‌بێت، بڕۆ له‌و بپرسه هۆكار چییه ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی گۆڕان فلسێك له گیرڤان نیه و مه‌كۆكانی گۆڕان له‌بێ پارهییا كرێی باره‌گاكانیشیان پێ‌نادرێت ئه‌ویش كارگه‌ی چیمه‌نتۆكه‌ی له تاسوجه و كارگه زه‌به‌لاحه‌كانی دیكه له‌سلێمانی به ملیارات دۆلار ده‌فرۆشێت و پاره‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ژماره حسابی تایبه‌ت خۆی ده‌كاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام تۆی زرپۆی سوالكهری تڕزل كه‌ی له‌وشتانه حاڵی ده‌بیت.
_تێبینی: (بیت الخلاء) واتا WC
Soran
هبدولرهزاق قه‌ت شه‌ريف نابێ
لهوتارۆكهيهكيدا لهسايتى لڤين، راوێژكاره گه‌وره‌كه‌ى گردى زه‌رگه‌ته، ديسانه‌وه به‌هه‌مان عهقلێتى هاش و هووش، ئهيهوێ بۆمان بسه‌لمێنێ كه رووداوه‌كانى ئێستايي عيراق و مافي كورد له‌و رووداوه له‌سه‌ر ده‌ستى پارتى خراون، ديسانه‌وه ئه‌وێ بڵێ عێراق زۆري پێ بووه بۆ كورد به‌س خهتايي بارزانى بووه كه نه‌توانرا ئاوي زۆر له‌و گۆزهيه ههڵگۆزين، ئه‌م عه‌قڵه كه هه‌رگيز دان به هه‌له‌ى خۆي‌دا نانێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عهقلێكه هه‌ميشه ئه يهوێ هه‌ڵه‌كانى و دورانهكانى خۆي بخاته ئه‌ستۆي كه‌سان و لايهنهكانيتر، تێناگه‌ين بۆچي له‌م رووداوانه ده‌رسێك فێر نابن ئه‌ويش ئه‌وه‌يه عێراق خۆي وڵاتێك نييه كه كورد له‌م سه‌د ساڵه‌دا تۆزي لهسێبهريا حه‌سابێته‌وه، ئه‌م عيراقهى براده‌ران شينى بۆ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ته‌ى بووه به‌ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ميلهتێك كردووه كه ئێستا ئيوه خۆتان بهدهمراستى ده‌زانن.
دواي ئه‌وه‌ى عێراق هاته‌وه سه‌ر خۆي و لايه‌ني شيعي تۆزێ نێوماڵي خۆيان يه‌ك خستبوو، لهسهرهتاترين ههنگاوياندا ده‌ستيان بۆ قوت و ژيانى ميلهتێك برد كه پێشتر ئه‌زموونى تاڵتري له‌گه‌ل دهسهڵهاتدارانى به‌غدادا هه‌بوو، ئه‌وان گه‌ر پارتى و سهرۆكهكهشي نه‌بوان ئيستا هه‌ر ئه‌و برسێتى بي كاريهى كهعهبدولرهزاق شه‌ريف ئاماژه‌ى پێداوه روييدهدا، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌كوردستان گه‌نده‌ڵي هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئيوه له‌يه‌كه‌مين رۆژه‌كانى ئازادكردنى عێراقه‌وه هه‌ر باسي برايه‌تى و عيراقه يهكگرتووهكهتان بۆ كردين، تا سه‌رجه‌م سياسه‌ت مه‌دارانى ئێمه‌ش برياري چوونه‌وه بۆ به‌غدا بده‌ن.
به‌ڵام ئيوه تا ئێستاش بێجگه له‌وه‌ى خه‌ريكى تێكشكاندنى ئيراده‌ى ميلهتيكن كه هه‌ميشه پێي ده‌ڵێن به‌عێراقه‌وه هه‌ين به‌عێراقه‌وه ده‌بين، بێ ئاگا له‌وه‌ى ئه‌م باسه كاريگه‌ري زۆر خرراپي له‌سه‌ر سياسه‌تى نه‌ته‌وه‌ى و سه‌ربه‌خۆي تاكى كوردى درووست ده‌كا، ئه‌م تيك شكانه نهتهوهيه ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ست و هێز و عه‌قڵێ عهبدولرهزاقهكانى گرده‌كه و بن گرده‌كه هاتنه به‌رهه‌م. ئه‌وه‌تا تا ئێستاش ئيراده‌يه‌كى يه‌كگرتوو نييه بريار بدات كه كورد ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بێت.
له‌هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكدا ورده‌كارييه‌كى زۆر ده‌بينرێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئيراده بۆ ميلهتێك بگه‌رێته‌وه كه سه‌دان ساڵه بهزووڵم و سته‌مدا تيپهريوه. دواجار ئه‌وه‌ى سه‌يره ئه‌وه‌يه ئيوه له‌م هه‌موو ئه‌زموونه نه‌تان توانى تۆزێ باشتر بيركهنهوه گه‌ر ئيراده‌ى سه‌ربه‌خۆي بارزانى نه‌بوايه ئێستا له‌نێو ئه‌م دۆخى عيراقهى كه دوێنێ نوێنه‌رانى ئێوهيان به‌شه‌ق نارده‌وه بۆ گرده‌كه، ئێستا عێراق چي هه‌يه بۆ كورد، سامانى ، يه‌كگرتن و دۆستايه‌تى، چي شتيك بڵێن: كه خه‌ڵك برواتان پێبكات.
ئێستا كوردستان گه‌ر ئيوه و ئه‌م عهقلێتهى ئێوه لێي بگه‌رێ لهشارێگايي خۆيدايه، ئه‌ويش ئابوري خۆي و برياري خۆي و سياسه‌ت و په‌وه‌ندى دۆستانه‌ى خۆي له‌گه‌ڵ دونيادا، ئه‌م عه‌قڵه گه‌ر لێبگه‌رێ هه‌مووشت هاتوونه‌ته باوهشي سياسي كورده‌وه، هه‌موو چاودير و خاوه‌ن هۆشهكانى دونيا دهلين كاتى كورده، نه‌خێر رۆژي كورده، تازه عهبدولرهزاقهكان ده‌بێژن وهيرۆ بۆ عێراقي برامان. ههي دۆشاو بهبيرتان.
Abdulrazaq
برا منيش ناوم عةبدولرةزاقه و وةيروش بو عيراق ناكةم.
Soran
كاكه مه‌به‌ست له‌ناوه‌كه‌ى مه‌به‌سته له‌ئه‌وانه‌ى وه‌ك ئه‌و بير ده‌كه‌نه‌وه.
إنهاء الدردشة