ده‌باغ: كوتله‌كان له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان رێككه‌وتوون
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ده‌باغ دووپاتی كرده‌وه كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان رێككه‌وتوون، روونیشی كرده‌وه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كوتله‌كان رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
ده‌باغ رایگه‌یاند رێككه‌وتنه دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی له خۆ ده‌گرێت، له به‌رامبه‌ریشدا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی باسا نوری مالیكی ده‌بێت و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌بێت كه دواتر ئه‌و كوتله‌یه كاندیدی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، به پێویستیشی زانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه په‌له بكات له ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ماوه‌دا بتوانرێ هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بنرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌باغ دووپاتی كرده‌وه تا ئێستا كێشه‌و گرفت هه‌یه له به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت كه پێویست ده‌كات ئه‌و كێشه‌و گرفتانه به زووترین كات بێنه چاره‌سه‌ر كردن، هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی گرێبدا به ئامانجی هه‌ڵ[ژاردنی سه‌رۆكی نوێی خۆی، باسی له‌وه‌ش مالیكی و ته‌واوی سه‌ركرده‌ی كوتله‌كان ئاماده‌ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری خۆیان بۆ رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نن.