زیادبوونی ژمارەی مردنی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکا

زیادبوونی ژمارەی مردنی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکا

  

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئامارە نوێیەکان ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە دەکەن کە لە نزیک سنوورەکانی ئەمریکا و مەکسیک لە دوو ساڵی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری ویلایەتی نیو مەکسیکۆ لە نزیک سنووری ئەمریکا و مەکسیک لە دوو ساڵی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە، دە هێندە زیاتر بووە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.

ژمارەی مردووان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە تەنانەت لە کاتێکدا کۆچکردن لە سنوورەکانی ئەمریکا و مەکسیک خاو بووەتەوە دوای ئەوەی ئیدارەی وڵاتەکە سنووردارکردنی گەورەی مافی پەنابەری سەپاند. باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئەم کۆچبەرە ماندوو و هیلاك و بەدخۆراکیانە دەبەنە ناو بیابان و دۆڵ و شاخەکانی گەرم لە ڕۆژئاوای شاری ئێل پاسۆی ویلایەتی تەکساس.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top