هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی بنیامین ناتانیاهۆ

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی بنیامین ناتانیاهۆ

 

ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی قەیسەر لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.

وادیارە   سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕێگرییان لێ کرا. دەوترێت ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی نەتانیاهۆ بووە.

هاوکات وتەبێژی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و هاوسەرەکەی لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ماڵەوە نەبوون و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top