سەرۆك بارزانی مێژوو و شوناس و خۆڕاگری
سەرۆك بارزانی، پێشمەرگە بوون وەك شوناس و گەورەترین شانازی ، لە مێژووی خەبات و بەرخودانی نەتەوەیی كورد ، سەروەرییەكی پڕ بایەخ و بێ كۆتاییە لە تەمەنی تێكۆشانیدا ، هەر لە سەر ئەم بنەمایەدا زانستی خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسی و شۆڕشی گەلی كورد داڕشت ، سەرۆك بارزانی ، هەمیشە خوێندنەوەی وردبینانە و پێشبینی ولێكدانەوەی ورد بۆ هەموو رووداو و پێشهاتەكانی نێوخۆیی و ناوچەكە و نێودەوڵەتیی هەیە كە دێنەدی و بووەنەتە جێگەی سەرسوورمانی سەركردە و ناوەندە ئاكادێمییەكانی جیهان
ئەم رابەرە خۆنەویست و خۆراگرەی گەلی كورد ، هەموو تەمەنی لە پێناو ئازادی و سەربەستی خەباتی كردووە و رزگاربوون و ئازادی بە تاكە ڕێگەی كۆتایی هاتن بە نەهامەتییەكانی گەلی كورد دەزانێت ، چونكە مافێكە كە دەبێت خەبات و تێكۆشان و قوربانی بۆ بكرێت وبدرێت لە پێناو بەدێهێنانی ، هەڵبەت بە پێی ئەو بارودۆخ وهەلومەرجانەی كە دەیان ساڵە رووبەڕووی خەباتی رەوای گەلی كورد بووەتەوە ، مامەڵەی كردووە.
هەمیشە سەرۆك بارزانی ، فەرموویەتی ئازادی وسەربەخۆیی و بەدیهێنانی مافەرەواكان نابەخشرێن و خێرمان پێناكرێت ، بەڵكو مافێكی رەوایە كە تەنها بڕینی رێگە سەختەكان و گیانبەخشین و خوێنبەخش بەدەستهێنرێت . هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی، هەر لە دوای راپەڕینە شكۆمەندەكەی ساڵی 1991 و دواتر ووتار و داواكاری بۆ هەڵبژاردن و چەسپاندنی دیموكراسی و ئینجا بەدامەزراوەیكردن دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان و بەدەستهێنانی پەرلەمان و حكوومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵیزم بوو ، ئینجا شەڕی ئازادی عێراق و دواتر شەڕی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و سەركەوتن لە دوای سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق هەموویان لە پێناو ئازادی و سەربڵندی گەل ونیشتیماكەكەی بوو و چونكە وەك سەرۆك بارزانی هەمیشە دەفەرمووێت ، هیچ شتێك لە ئازادی نرختر نییە ، ئەو ئازادیخوازی و ڕەتكردنەوەی بن دەستی و لە نێو نەتەوەی كورد رەنگی داوەتەوە، لەو پێناوشدا هەزاران كەس گیانی فیداكردووە و دەریایی خوێنی لە پێناو ئازادی و مافەرەواكانی بەدیهێنانی بەخشیووە و ئەو كاروانە پڕ شانازییە بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی درێژەی هەیە .
هەم رژدبوونەی سەرۆك بارزانی ، ئاماژەیە كە چەند كورد رژدە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و سەربەستی و مافەرەواكانی و هەردەم لەو پێناوشەدا ئامادەیە خوێن و گیانی ببەخشێت ، ئەم روانگەیەش مێژووییەكی پرسەوەرییە هەیە كە بۆ بارزان و رێبازی بارزانی هەیە كە خاوەن سەروەری و مێژووییەكی پر سەروەرییە لە قوربانیدان و بەرخودان لەگەڵ هەموو ستەمكاران و داگیركەران و ئەو دەسەڵاتدارانەی كە خەونی سڕینەوەی شووناس و مۆڕكی نەتەوایەتیی كوردوكوردستانیان دەبینی .
هەنگاو و كردەوەكانی سەرۆك بارزانی ، ڕەنگدانەوەی فەلسەفە وڕەنگدانەوەی بارزانییە كە هەمیشە خەبات و قوربانیدانی لە پێناو پاراستنی خاك و شكۆمەندی و ئازادی كوردوكوردستانە وەك هەموو گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە و جیهان و رەتكردنەوەی هەموو ئەو هەوڵانەیە كە ئامانجیان بن دەستكردنی ئازادی و شكۆمەندی گەلی كوردستانە و بەردەوامییە لە خەبات و تێكۆشان بە بەدیهێنانی هەموو مافەرەواكان و تەبایی و پێكەوەیی و سەرنج خستنە سەر و گەیشتنە بە مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆییە وپارێزەگاریكردنە لە دەستكەوتەكانی دوێنی و ئەمڕۆ و سبەیە .