ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
کەڕنەڤاڵی جەماوەریی ئەمڕۆی شاری ههولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە دوا کەرنەڤاڵی هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی (١٩٠)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
سوپاسی گەرم و پێزانینی زۆرمان بۆ دڵسۆزیی و پەرۆشی ئەم جەماوەرە ئازیزەی هەولێر و، هاوکات بە هۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری بە ئەمەک و دڵسۆزی پارتیمان لە ناو یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری، داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار ئەندام و لایەنگرە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەین، کە بەهۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانی بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەڕنەڤاڵە مەزنە مێژووییە و ناچار بوون بگەڕێنەوە ماڵەوە.
جارێکی تر داوای لێبووردنیان لێ دەکەین و، لێرەوەش ڕایدەگەیەنین، کە ڕۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر هەموومان پێکەوە دەنگمان بۆ لیستی (١٩٠)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە و، سەرکەوتن نزیکە.
لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
١٥ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤