بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ئێران پێنج کەس بوونە قوربانی

بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ئێران پێنج کەس بوونە قوربانی

  

بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری شوشتەر سەربە پارێزگای خوزستان باشووری ڕۆژئاوای ئێران، کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

قایمقامی قەزای شوشتەر، موحسن موسەوی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی ئێران ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی بارھەڵگرێکی نەوت خۆی بە کۆگایەکی ئەمبارکردنی بەنزیندا کێشاوە، لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە قەزاکە کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە بەھۆی ڕووداوکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چواركەسی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە، کە ئاگرەکە، لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top