بزووتنەوەی حەماس گیانلەدەستدانی یەحیا سینواری لە ھێرشێکی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند

بزووتنەوەی حەماس گیانلەدەستدانی یەحیا سینواری لە ھێرشێکی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند

 

 

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس، خەلیل حەیە ئاماژەی بەوە کرد هەتا هێرشەکانی سەر غەززە ڕانەگیرێت، هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە غەززە نەکشێنەوە و بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکان ئازاد نەکرێن، دیلە ئیسرائیلییەکان ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس، خەلیل حەیە بڵاویکردەوە سەرۆکی بزوتنەوەکە، یەحیا سینواری لە هێرشی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت بە بابەتەکە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس حەیە، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا حەیە گیانلەدەستدانی سینواری لە هێرشێکی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند و، ئاماژەی بەوە کرد کە سینوار بەبێ ترس چووەتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ و لە نێوان بەرەکانی جەنگدا هاتوچۆی کردووە.

ڕاشیگەیاند: "هەتا دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینى لەسەر خاکی تەواوی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودس بێت، بەردەوام دەبن لەسەر خەبات".

هەروەها حەیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەتا هێرشەکانی سەر غەززە ڕانەگیرێت، هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە غەززە نەکشێنەوە و بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکان ئازاد نەکرێن، دیلە ئیسرائیلییەکان ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top