شوانی: كورد ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمارو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 نابێت

شوانی: كورد ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمارو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 نابێت
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان خالید شوانی دووپاتی كرده‌وه‌ جگه‌ له‌ هه‌ردوو برِگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمارو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك و ناوژه‌ جێ ناكۆكه‌كانی دیكه‌، ته‌واوی برِگه‌كانی دیكه‌ی ناو وه‌ره‌قه‌ی كوردی كه‌ له‌ 19 برِگه‌ هاتووه‌ شیاوی ئه‌وه‌ن دانووستانیان له‌ سه‌ر بكرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شوانی جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئاماده‌نییه‌ سازش له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماربكات، چونكه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ مافێكی ده‌ستووری گه‌لی كورده‌، باسی له‌وه‌شكرد تا ئێستا كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراقی نه‌گه‌یشتۆته‌ خاڵێكی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی.
شوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.
Top