وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: جگه له هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا بارودۆخی ئه‌منی عێراق له مه‌ترسیدایه
رێكخراوه‌كانی په‌ناهه‌نده‌ی ولاَتان نیگه‌رانی خۆیان دهردهبرِن له‌به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه كه برِیار بوو ئهمرِۆ نزیكه‌ی 50 په‌ناهه‌نده ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه ره‌وانه‌ی به‌غدایان بكاته‌وه.
چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی بلاَویانكردهوه هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی به‌ریتانیا 10 عێراقی به‌زۆر ره‌وانه‌ی بهغداكردووه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ به‌غدا ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و په‌ناهه‌ندانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه ده‌ستگیر كران.
دهسگیركراوهكانیش به‌زۆر ره‌وانه‌كردنه‌وه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێكیان ماوه‌ی چه‌ند ساڵه لهولاَتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌و ولاَته خێزانیان پێكهێناوه‌و خۆیان ره‌وانه كراونهوهو خێزانه‌كانیشیان له به‌ریتانیا به‌جێماون.
له‌لای خۆشییه‌وه كۆمسیۆنی په‌ناهه‌نده‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌توندی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی به‌ریتانیاو سوید‌و هۆڵه‌نداو سویسرا گرت، به‌و پێیه‌ی به‌زۆر په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كانی تا ئێستا مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه ره‌وانی ولاَتهكهیان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئامۆژگاری ئه‌و به‌ریتانیانه ده‌كات كه ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ر ده‌گه‌ن بۆ عێراق، هۆشداریداوه له‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا له‌مه‌ترسیدایه