هێزێكی عێراقی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر مۆندیال
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری رۆژنامه‌ی مۆندیال كه تایبه‌ته به كاروباری وه‌رزشی ئیحسان عاملی رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو هێزێكی سه‌ربازی عێراقی كت وپرِ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای رۆژنامه‌كه، كه باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌وێته ناوهرِاستی به‌غدای پایته‌خت.
عاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاتژمێر یه‌كی شه‌وی رابردوو هێزێكی عێراقی كه چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ بووه به‌توندی هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌رباره‌گای رۆژنامه‌ی مۆندیالی تایبه‌ت به‌كاروباری وه‌رزشی.
ناوبارو ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه هێزه عێراقییه‌كه ته‌واوی باره‌گاكه‌ی پشكینهوهو كه‌ل و په‌له‌كانی ناوبارهگاكهیشی شێواندووه‌و ئاڵۆزییه‌كی زۆری درووستكردووه، ئه‌م كاره‌ش به‌لای كارمه‌ندان پاسه‌وانانی رۆژنامه‌كه جێگه‌ی سهرسورِمان بووه له كاتێكدا ئه‌وان ئیش و كاری خۆیان ده‌كرد.
گوتیشی دوای ههڵكوتانهكه هێزه‌كه باره‌گاكه‌ی به‌جێهێشتووه بێئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی ده‌ست كه‌وێ.
جێی باسه له 23 ی ئازاری ئه‌مساڵ رۆژنامه‌ی مۆندیال یه‌كه‌م ژماره‌ی خۆی ده‌ركرد.