كاریشما كاپور دەگەڕێتەوە

كاریشما كاپور دەگەڕێتەوە
دوای دابڕانێكی زۆر لەكاری هونەری بەهۆی منداڵ بوون، دووبارە ئەكتەری ناوداری هیندی كاریشما كاپووری خوشكی كارینا كاپور جارێكی دیكە گەڕایەوە بەفیلمێكی نوێ بەناوی (دینجرس عەشق).
سەبارەت بەگەڕانەوەی كاریشما دەڵێ: چەندین نامەی جۆراوجۆری لەهەوادار و جەماوەرەكەی پێگەیشت بەرامبەر ئەو ڕۆڵەی لەو فیلمەدا بینی، هەروەها بەبۆنەی گەڕانەوەی بۆ نێو كاری سینەما لەهەمان كاتدا داوایان لێیكردووە كە تەنیا بەڕۆڵی بەرز ڕازی بێت ئەوانەی لەگەڵ كەسایەتی ئەو گونجاو بێت، ئەمەش مایەی خۆشی و سەرفرازی من و خانەوادەكەمە، لەلایەن خۆیەوە كەناڵی (ئای ئار وای) هەواڵی پاكستان ڕایگەیاند كە كاریشما هێشتا هەر وەكو خۆی جوانە و هیچ گۆڕانكارییەكی پێوە دیارە سەرەڕای ئەو دابڕانە زۆرە، شایەنی گوتنە كاریشما لەساڵی 2005 ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و لەو كاتەوە لەهەموو كارێكی هونەری دابڕا بوو و گشت كاتی خۆی بۆ ژیانی هاوسەرێتی و پەروەردە كردنی منداڵەكەی تەرخان كردبوو.
Top