چۆپی لە فیستیفاڵی مەزنی دیاربەکر بەشدار دەبێت

چۆپی لە فیستیفاڵی مەزنی دیاربەکر بەشدار دەبێت
هونەرمەند چۆپی لە ڕێکەوتی( ١٨-٣-٢٠١٢) لە فیستیفاڵی مەزنی ئامەد بەشداری دەکات، بە پێی بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن شارەداری ئامەدەوە هونەرمەند چۆپی بانگ کراوە بۆ فیستیفاڵی مەزنی ئامەد.

ئەو فیستیفاڵە ساڵانە لە شاری ئامەد ساز دەکرێت ، ئەم ساڵ وا چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئامادەی ئەو فیستیفاڵە ببێت.

هونەرمەند چۆپی کە بۆ کارێکی هونەری لە گەڵ کەناڵی کوردساتدا لە شاری سلێمانی بوو، لە گەڵ گروپی مۆزیكداو بە هاوڕێتی ماموەستا فاروق باپیر و هونەرمەند شازاد جەزا و باوکی ئیحسان فەتاح وەکوو مەنەجەر، بەرەو دیاربەکر بەڕێکەوتن و دواتریش دەگەڕێتەوە برۆکسڵ لە بەلجیکا بۆ ڕاپەڕاندنی کۆنسێرتێك لەوێ کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لە ڕێکەوتی ٢٥-٣-٢٠١٢ دەیکات.

لە وەڵامی پرسیارێکماندا لە هونەرمەند چۆپی دەربارەی ئەو گەشتە یەك لە دوای یەکانەی و سەرقاڵییەکەی ، ووتی هونەرمەندان لە مانگی ئازاری هەموو ساڵێکدا بەبۆنەی یادی کارەساتی هەڵبجە و جەژنی نەورۆز و جەژنەکانی ڕاپەڕین و چەندین بۆنەی ترەوە سەرقاڵدەبن و شتێکی ئاساییە و ڕاهاتووین لە گەڵ ئەو بارەدا وخزمەتکردنی هونەری کوردیش لەوە زیاتر دەهێنێت و ئەوە بە ئەرکی سەرشانی خۆمی ئەزانم.


Top