مایا: حەزی لەگۆشتی بە سیرە

مایا: حەزی لەگۆشتی بە سیرە
كچە گۆرانیبێژ و ئەكتەری لوبنانی مایا نەسری ڕایگەیاند كە بەردەوام پارێزگاری لەكێشی لەشی خۆی دەكات، هەرچەندە زۆریش حەز لەخواردن دەكات بەتایبەتی گۆشتی بە سیر. مایا لەلێدوانێكدا هەر سەبارەت بەوەرزش وخواردن دەڵێ: من عاشقی پیتزام سەرەڕای ئەوەی كە نایخۆم، چونكە هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، هەروەها زۆر ئاویش ناخۆمەوە، بەڵكو زیاتر شەربەت و خواردنەوە گازیەكان دەخۆمەوە. سەبارەت بەئەنجامدانی وەرزش مایا دەڵێ: لەوەرزش دوورم و زۆر بەكەمی ئەنجامی دەدەم، تەنیا ڕۆیشتن نەبێت، ئەویش لەماڵەوە لەسەر ئامێرێكی جێگیر نەك لەدەرەوە یان لەیانە وەرزشیەكان، لەكۆتاییشدا مایا ئامۆژگاری خانمان دەكات و دەڵێت: ئامۆژگاری من بۆ ئێوە ئەوەیە كە ئاوی زۆر بخۆنەوە هەرچەندە من وانیم، چونكە زۆر گرنگە و دووركەونەوە لەخواردنە خێراكان كە پڕن لەچەوری و هۆكارێكن بۆ بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و كۆلیسترۆل، بۆیە چەندی لەتواناتاندا هەبێت لەماڵەوە نان بخۆن، چونكە سوودی زۆر زیاترە.
Top