ماجیدە ئەلرومی هەڕەشە دەكات

ماجیدە ئەلرومی هەڕەشە دەكات
ئەو پەیجە زۆر و جۆراوجۆرانەی كە لەسەر ماڵپەڕە كۆمەڵایەتیەكان بەناوی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ماجیدە ئەلرومی بڵاوكراونەتەوە بوونەتە هۆی توڕەبوون و بێزاركردنی.
ماوەیەكە لەسەر هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی (face book & (twitter چەند پەیجێك بەناوی ماجیدە ئەلرومی بڵاوكراونەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك خۆی ئاگاداریان نییە، لەم بارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند كە ماجیدە خاوەن هیچ پەیجێكی كۆمەڵایەتی تەنانەت وێب سایتێكی تایبەتی خۆی نییە، نووسینگەی ناوبراو لەئاگادارییەكەیدا دەڵێت: هەر شتێك لەم پەیجانە بڵاو بكرێنەوە بەهیچ شێوەیەك پێوەندی بەماجیدەوە نییە و گوزارشت لەبیروڕاكانی ناكات، لەهەر بوارێكدا، هەروەها ماجیدە مافی ئەوەی هەیە هەر ڕێوشوێنێكی یاسایی دژی ئەو كەسانە بگرێتە بەر كە ناو و كەسایەتی ئەو بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی بۆخۆیان ناوبانگ دروست بكەن و بازرگانی بەناو و هونەری ماجیدەوە بكەن.
Top