ریهانا لەڕەبەنی بێزار بووە
رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی لەزاری ڕیهاناوە بڵاویكردەوە كە ژیانی ڕەبەنی بێزاری كردووە و زۆریش حەز دەكات كەسێك بدۆزێتەوە ئەو بۆشاییەی ژیانی پڕ بكاتەوە، بەڵام دەبێ كەسێكی ڕۆح سووك بێت و هەمیشە بەزەردەخەنە و دەم پێكەنین بێت.
ریهانا دانی بەوە نا كە ئێستا تەنیا بیر لەبوونی كەسێك دەكاتەوە كە بەشداری بكات لەژیانیدا، شایەنی گوتنە ڕیهانای تەمەن 24 ساڵ لەكریس براونی خۆشەویستی جیابۆوە دوای ئەوەی لێیدا و بەسێ ساڵ زیندانی حوكمدرا.