(مه‌یس حه‌مدان) خەریكی تۆماركردنی زنجیرە درامایەكە بۆ رەمەزان
ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئوردونی مەیس حەمدان ده‌ستی به‌تۆماركردنی چه‌ند گرتەیەكی سەرەتایی كرد له‌زنجیره نوێیه‌كه‌ی بەناوی (كيكا على العالي) كە بڕیارە له‌مانگی ره‌مه‌زانی داهاتوو په‌خش ده‌كرێت.
مەیس سەرەتای دەركەوتنەكانی و ناوبانگی ئەو بەهۆی بەرنامەی كۆمیدی (cbm) بو كە ماوەی چەند ساڵ كەناڵی ئاسمانی (mbc) پەخشی دەكر، پاشان چووە بواری سینەما و لە سینەمای میسڕی جێی خۆی كردەوە، دواتر ئەلبومێكی گۆرانی بڵاو كردەوە، بەڵام ئەو زیاتر وەك ئەكتەر دەناسرێ.
زنجیره نوێیەكەی مەیس كۆمه‌ڵایه‌تییە، باس له كێبركێیه‌كی گه‌وره ده‌كات له‌نێوان چینه هه‌ژاره‌كان بۆ گه‌یشتن به ناوبانگ و سامان و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی. هەریەك لەم ئەكتەرانە رۆڵیان تێدا بینیوە: (ئه‌یتن عامر، ئه‌حمه‌د سه‌فوه‌ت، سه‌ڵاح عه‌بدوڵا، حه‌سه‌ن ره‌داد و سه‌ماكار دینا). زنجیرەكە له‌نوسینی (حوسام مو‌سا) و، ده‌رهێنانی (نادر جه‌لال)ـه.
ئه‌م زنجیره‌یه سێیه‌م به‌شداری مه‌یس-ـه له‌م ساڵدا له‌دوو زنجیره‌ی تریش به‌شداری كردووه" طرف ثالث " و "النار والطین".