پایتەختی فەرهەنگی پۆڵۆنیا پێشوازی له گروپی بێسارانی دەکات
له‌م باره‌یه‌وه كامه‌رانحه‌سه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی بێسارانی رایگه‌یاند: بە مەبەستی ناساندنی کولتور ومۆسیقای رەسەنی کوردی به گه‌لی پۆلۆنیا و ئاشناكردنی به هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیبڕیار وایه رۆژی 17/3/2012، گروپی بێسارانی کۆنسێرتێکی مۆسیقای عیرفانی تەموورە له‌شاری كراكۆڤا پێشکەش بکات، كامه‌ران حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد هه‌ر دوایكۆنسێرتی یه‌كه‌م لە ڕۆژانی دواتریشدا کۆنسێرتێک بۆ قوتابیانی کورد و بیانی له‌وشاره‌دا ساز ده‌کرێ، له‌م گه‌شته هونه‌رییه‌دا گرووپی بێسارانی له ژماره‌یه‌كموزیسیان و گۆرانیبێژ پێكهاتووه كه بریتین له:
ـ کامەران حەسەن سەرپەرشتی گروپ
ـ هەماوەند لهۆنی گۆرانیبێژ
ـ ئەسرین فوادتەمورە
ـ ئاریان عەدنان تەمورە
شایانی ئاماژەپێکردنە کە لەمکۆنسێرتەدا بۆ یەکەمین جار و هاونەوا لەگەڵ تەمورەدا، گروپی بێسارانی سود لە ئامێرەکانیگۆزە و باران وەردەگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گه‌لانی پۆلۆنیا و جه‌ماوه‌ریئاماده‌بووی هه‌ردوو كۆنسێرته‌كه پێی ئاشنا بن.