زاگرۆس :شێواز و ستایلی كاركردنم جیاوازه بۆیه ناترسم
* به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له ئه‌وروپا كاری نواندنت ده‌كرد یاخود خوێندنیشتتەنیا ئارەزووت- بێجگه له‌وه‌ی كه له شانۆی گه‌وره و ناسراوی هۆڵه‌ندا به‌شداریم نمایشی شانۆییم كردووه له هه‌مان كاتدا به به‌رده‌وامی به‌شداریم له كۆرس و وۆركشۆپی شانۆییدا كردووه.
ئا:خەلیل بلەیی
*گرنگترین ئه‌و كاره هونه‌ریانه‌ی به‌شداریت تێدا كردووه چی بوون؟
- هه‌موو ئه‌و كاره هونه‌ریانه‌ی به‌شداریم تێدا كردوون گرنگ بوون، بۆن و مانای تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه.
* زۆر كچ له ئه‌وروپا هه‌بوون و هاتنه‌وه كوردستان وه‌ك گۆرانیبێژ كاریان كرد، بەڵام له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وە وه‌ك پێویست پێشوازییان لێنه‌كرا، تۆش ناترسی تووشی هه‌مان هه‌ڵوێست ببیه‌وه؟
- نه‌خێر ناترسم، چونكه من شێوازی كاركردن و ستایلم جیاوازه، له هه‌مان كاتدا ژیانی من ته‌نها له بواری هونه‌ری پێك نه‌هاتووه، 4 ساڵ بوو بواری ئارایشتم خوێند و به سه‌ركه‌وتوویی بروانامه‌م به‌ده‌ستهێنا و كاری ئارایشت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له ژیانی من، چونكه بژێوی ژیانمی پێ دابین ده‌كه‌م.
* چۆن بوو له نواندنه‌وه رووت كردە گۆرانی وتن؟
- پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاری نواندن بكه‌م نیازی گۆرانی وتنم هه‌بوو به به‌رده‌وامی له بۆنه و فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگه هونه‌رییه‌كاندا گۆرانیم وتوه، ئێستاش پێموایه ئه‌زموونێكی باشم په‌یدا كردووه بۆ وتنی گۆرانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین به‌رهه‌می گۆرانی تایبه‌ت به خۆم.
* ئایا كه‌سێكی دیاریكراو هه‌یه هانده‌رت بێت بۆ گۆرانی وتن؟
- یه‌كه‌مین كه‌س خۆمم و دوایی خێزانه‌كه‌م كه هاوكاری زۆرم ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كه‌م كه هاوكاریم ده‌كه‌ن.
*ئێستا گۆرانیبێژ زۆرن تۆ چ به‌رنامه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بیت و شوێنی خۆت بكه‌یته‌وه؟
- من شانۆكار و ئه‌كته‌رم له بواری هونه‌ردا شوێنی خۆم هه‌یه ئه‌وه جێگای شانازییه بۆ من و سه‌ركه‌وتنم وه‌ك گۆرانیبێژ پێوه‌ندی به زۆر بوون و كه‌م بوونی گۆرانیبێژه‌وه نییه، زیاتر بۆ پوختی به‌رهه‌مه‌كه خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
*چ تێبینیت هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و كچانه‌ی ئێستا گۆرانی ده‌ڵێن؟
- رێزم هه‌یه بۆ گشت ئه‌و گۆرانیبێژانه هونه‌ر به دژواری ده‌گرن و رێز له هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی و فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌گرن.
* له‌داهاتوودا گه‌ر له‌نێو هونه‌ری كوردی سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێناو ئه‌وكات كار له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌كه‌یت؟
- نه‌خێر كاری له‌گه‌ڵ ناكه‌م ، چونكه ستایلی من جیاوازه له‌گه‌ڵ ستایلی هه‌ڵكه‌وت زاهیر.
• ره‌نگه یه‌كه‌م كاری گۆرانی گوتن زه‌حمه‌ت بێت، كێن ئه‌وانه‌ی له‌رووی ئاوازه و هۆنراوه، كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی؟
- یه‌كه‌م به‌رهه‌می گۆرانیم له هۆنراوه‌ی باوكمه(جه‌بار)پێكه‌وه و ئاوازی خۆم و كاری موزیك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند(پاڤل سه‌رهه‌نگ) كاری بۆ كراوه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا كلیپێكم بڵاوده‌كرێته‌وه له‌شاشه‌كاندا.
• به‌رای تۆ تا چه‌ند توندوتیژی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان له‌ده‌ره‌وه؟
- به‌داخه‌وه توند‌و تیژی زۆر زۆر به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت به‌كارده‌هێنرێت، نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا له‌كوردستان ئه‌توانم بڵێم له ئه‌وروپاش به‌هه‌مان شێوه‌یه له یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ئاشكرایا‌ن كرد كه هه‌موو چركه‌یه‌ك ئافره‌ت ڕووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئافره‌تی ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو ئافره‌تانی جیهان ڕووبه‌روی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته‌وه جا هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ك بێت.
* قه‌ت بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه‌ژیانی دژواری ژنی كورد له‌كاره‌كانت ڕه‌نگ بداته‌وه؟
به‌ڵێ، بیرم لێكردۆته‌وه به‌هیوام به‌زووترین كات ده‌رفه‌تێكی باشم بۆ بڕه‌خسێت و بۆئه‌وه‌ی كارێكی باش بۆژیانی ئافره‌تی كورد بكه‌م.