شێروانی بێركوتی: ئه‌گه‌ر بۆم بكرێت هۆره‌و سیاچه‌مانه‌ش ده‌ڵێم
ئا:خەلیل بلەیی
* له گۆرانییه‌وه ده‌ستت پێكرد، دواتر بۆچی رووت له حه‌یران كرد؟
- راسته به‌گۆرانی وتن ده‌ستم به‌كاری هونه‌ری كرد، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بزانن من كاتێك ته‌مه‌نم 10ساڵ بووحه‌یرانێكم، وتوه ئه‌وكات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد زیره‌ك به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگێكمان كرد، به‌بێ میوزیك ته‌نیا به‌ئیقاعێك كاسێته‌كه‌مان تۆماركرد ئه‌و كات من حه‌یرانێكم وت تاكو ئێستاش لام ماوه، په‌نا به خوای به‌م زووانه دەیخه‌مه ڕوو، به‌ڵام من ئه‌وكات حه‌یرانم له‌بیر كرد تاكو ئه‌وكاته‌ی كوردستان‌م جێهێشت له‌غه‌ریبی ده‌ستم به حه‌یران وتن كرده‌وه، دووره وڵاتی و ده‌نگی خاره حه‌سه‌ن سیساوه‌یی وای لێكردم غه‌ریبی خۆم به‌حه‌یران ووتن بڕه‌وێنمه‌وه، چونكه زانیم توانایی حه‌یران وتنم هه‌یه.
* به‌نیاز نیت واز له حه‌یران بهێنێت وه‌كو جاران ته‌نیا گۆرانی بڵێیته‌وه ؟
- نازانم بۆچی میلله‌تی كورد به‌م شێوه‌یه ڕه‌شبینه، به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ندانی خۆی، نازانم بۆ واز له‌حه‌یران وتن بهێنم، گۆرانی بڵێم یاخود واز له‌گۆرانی بێنم، ته‌نیا حه‌یران بڵێم. باشه بۆ ده‌ست خۆشی ئه‌وه‌م لێناكه‌ن كه ده‌توانم هه‌م گۆرانی بڵێم و هه‌م حه‌یران بڵێم. من هه‌رگیز نه واز له‌حه‌یران وتن دێنم نه واز له‌گۆرانی وتن ده‌ێنم ، وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر بۆم بكرێت به شانازییه‌وه هۆره‌و سیاچه‌مانه‌ش ده‌ڵێم .
* هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوه‌یی چ رۆڵێكی هه‌بوو له‌وه‌ی روو له لاوك و حه‌یران بكه‌ی؟
- حه‌سه‌ن سیساوه‌یی ڕۆڵی زۆری بۆمن هه‌بوو، غه‌ریبی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بوو كه بۆئه‌وه‌ی حه‌ز له‌حه‌یران بكه‌م، تاده‌مرم من سوپاسی خاره حه‌سه‌ن سیساوه‌یی ده‌كه‌م.
* به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به حه‌یران و لاوك بكه‌ی له‌رووی زانستییه‌وه ده‌رباره‌ی حه‌یران هیچ زانیاریت هه‌بوو؟
- نه‌خێر تۆزێكم ده‌زانی، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئێستا خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌یرانه‌كانی منیان پێخۆشه به پیرو گه‌نجه‌وه ڕووبه‌رووی زۆر كه‌س بوومه‌ته‌وه چه‌ندان پرسیارم لێده‌كه‌ن فێری زۆر شت بووم له‌بواری حه‌یران وتندا .
* ئایا هیچ بنه‌مایه‌ك هه‌یه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هونه‌رمه‌ندان بكات ؟
- له راستیدا ئه‌وه‌ی من بزانم نه‌خێر هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
* به‌ڕای تۆ تائێستا له‌نێو هونه‌ری كوردی هیچ كه‌سێكمان هه‌یه ره‌خنه‌گر بێت بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه ڕه‌خنه له‌كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندان بگرێت؟
_ زۆر به داوای لێبوردنه‌وه كه ئه‌وه ده‌ڵێم تا ئێستا له‌نێو ئێمه‌ی كورددا په‌رده‌یه‌كی شه‌رم هه‌یه كه زاڵه به‌سه‌ر ئێمه‌وه، زاناكانمان شه‌رم ده‌كه‌ن راستی و چه‌وتی بڵێن، شه‌رم ده‌كه‌ن بڵێن كێ باشه و كێ خراپه، مامۆستاكانمان زۆر جار وه‌كو لیژنه‌ی هونه‌ری داده‌نیشن باس له ره‌خنه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌زانن ئه‌و كه‌سه ده‌نگی نه‌شازه هیچ ئه‌دایه‌كی نییه، هیچ سیفاتێكی هونه‌ری له‌و كه‌سه‌دا نییه، به‌ڵام له شه‌رمان پێی ده‌ڵێن: تۆ زۆر باش بووی، به‌ڵام ئه‌وه زۆر خراپه، هه‌رچه‌نده قسه‌كه‌ش زۆر ره‌ق بوو داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
* میدیا به‌تایبه‌تی تیڤیه‌كان چۆن ده‌بینی، ئێستا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له تیڤییه كوردییه‌كان هه‌یه؟
- وه‌ڵڵا بڵێم چی ئه‌وه شتێكی خراپه هیوادارم نه‌مینێت.
* تۆ حه‌یران و لاوك ده‌ڵێی، به‌ڵام له كلیپێكدا ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك له فه‌رهه‌نگ و كەلتوری كوردییه‌وه نزیك نییه، تۆمار كردنی ئه‌و كلیپه چۆن بوو؟
- به‌ڵێ راسته بۆ ئێمه حه‌ز ناكه‌ین هونه‌ری كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، ئامانجی من له ڤیدیۆ كلیپ ئه‌وه بوو حه‌زم كرد هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كورد بناسێت ئه‌وانه‌ی له كلیپ ئه‌وانه‌ی له كلیپه‌كه‌دا به‌شدارن هه‌ر كه‌سه بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی باس بكات، كه كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كه هونه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌وێت.
* سه‌ركه‌وتووترین تێكست كامه‌یه لای شێروان بێركۆتی، كه‌كردویه‌تییه گۆرانی یاخود حه‌یران؟
- به ڕای من له گۆرانییه‌كانم تێكستی گۆرانی (گوڵه خزم) كه تێكستی سه‌میر ده‌سكۆیه، له حه‌یرانه‌كانیشم حه‌یرانی (له وراتی غه‌ریبێی) یه‌كه‌م حه‌یرانه بۆخۆم تێكسته‌كه‌م داناوه، به‌ڵام هه‌ندێك له وشه‌كانی له خاره حه‌سه‌ن سیساوه‌یی وه‌رگرتووه، دوایین كۆپله‌ش هی كاك غه‌فور مه‌خمورییه و ئه‌و تێسكته حه‌یرانه‌م زۆر به دڵه، زۆریش به سه‌ركه‌وتوویی داده‌نێم له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه كه تێكسته‌كه‌ی هی مامۆستا سه‌ید عه‌زیز به‌رزنجییه.
*تێگه‌یشتنی هونه‌رمه‌ند شێروان بێركۆتی بۆ ره‌سه‌نایه‌تی چییه ؟ ئایا ده‌كرێ ده‌نگێكی نوێ خاوه‌ن هونه‌رێكی ڕه‌سه‌ن بێت؟
ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه ده‌نگی ره‌سه‌ن دیاری بكه‌ین، به‌ڕای من ئه‌و ده‌نگه ره‌سه‌نه كه گۆرانییه‌كانی له گوێی خه‌ڵكدا بمێننه‌وه و زوو له بیریان نه‌چێته‌وه.