پاریس له فیلمێكی هیندیدا
ئاژانسی هه‌واڵی (برس ترست)ی هیندی له‌سه‌ر زاری پاریس بڵاوی كرده‌وه پاریس كه به سه‌ردانێكی تایبه‌تی له مۆمبایه بۆ پروپاگه‌نده كردن بۆ جلوبه‌رگه تایبه‌تییه‌كانی خۆی، گوایه داوا له پاریس كراوه به‌شداری له فیلمێكی هیندیدا بكات و ئه‌ویش زۆر حه‌ز له كارێكی له‌م جۆره ده‌كات، چونكه فیلمه‌كانی بۆلیۆد جوان و سه‌رنجڕاكێشن، به‌ڵام چاوه‌ڕێی سیناریۆیه‌كی گونجاو ده‌كات، پاریس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌وا حه‌ز ده‌كات یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانی به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی له هیندستان تۆمار بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كان، به‌ڵام نه‌بوونی كات رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌م كاره.