كۆمپانیای (لۆریال پاریس)ی پیشەنگ لە كەلوپەلی جوانكاری رایگەیاند كە جنێڤەر لۆپێزی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێت بە باڵیۆزی نوێی لە جیهان، لەم بارەیەوە سیریل شابۆی بەرپرس لە كۆمپانیای ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا گوتی: ئێمە لە جنێڤەر بە پەرۆشترین بۆ ئەم هاوكارییە، چونكە جنێڤەر چەندین بەهرەی جیاجیای تێدایە كە شایەنی ئەوەیە ببێت بە باڵیۆزی ئێمە، هەروەها ئافرەتان لە سەرتاسەری جیهان سەرسامن بە جنێڤەر و نەك تەنیا بە جوانیەكەی، بەڵكو بەو كەسایەتییە كارێزمایەی كە هەیەتی و پابەندبوونی بە بەڵێنەكانی لە هەمان كاتدا نموونەی جوانییە.
لەلایەن خۆیەوە جنێڤەر گوتی: من بە درێژایی تەمەنم بەرهەمەكانی لۆریالم بەكارهێناوە و زۆریش خۆشحاڵم بە كار كردنی راستەوخۆ لەگەڵیان.