شــوێــنی لیــنــدســی هــەروا لـەق دەبــی
ماڵپەری بیبۆل لەم بارەیەوە رایگەیاند كە سەرپەرشتیارانی فیلمەكە ماوەیەكی زۆر چاوەڕێی لۆهانیان كرد تاكو بتوانێت ئامادە بێت لەكاتی وێنەگرتنی فیلمەكە، بەڵام لەبەر ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لە بنكەی دووبارە شیاندنەوەیە بۆ چارەسەركردنی لە ماددە هۆشبەرەكان و خەریكی چارەسەركردنی كێشەكانی بوو لە دادگا و كاتی فیلمەكەش زۆری نەماوە، بۆیە بڕیاریاندا پشت بە ئەكتەرێكی دیكە ببەستن تاكو شوێنی بگرێتەوە، چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە مالین رایانگەیاند كە ئەویش رەزامەندی خۆی دەربڕیوە بۆ گێڕانی ئەم رۆڵە و بڕوای بەخۆی هەیە كە تێیدا سەركەوتوو دەبێت.