زەهــایــمــەری عــادل ئیــمام لە یــەكەم رۆژی دزرا
ئەوەی جێی سەرنجە ئەمجارەیان فیلمەكەی عادل ئیمام بە دیزاینێكی زۆر بەرز وێنەی گیراوە، بەجۆرێك زۆر لە دی ڤی دییەوە نزیكەوە و كامیرایەكی زۆر پێشكەوتوویان بەكارهێنا و لەسەریان نووسی near DVD .
هەروەها ئەوەی بەرپرسانی سینەمای نیگەران كردووە ئەوەیە كە فیلمەكە لە ماوەیەكی زۆر زوودا دزرا ئەمەش مەترسیدارە، چونكە پێشتر واباوبوو دوای چەند هەفتەیەك فیلمەكان دەدزران، بەڵام ئەمجارەیان هەر لە یەكەم رۆژییەوە دزران.