مونا زەكی:جورئەتی سومەییا خەشابم نییە

مونا زەكی:جورئەتی سومەییا خەشابم نییە
خانمە ئەكتەری میسری مونا زەكی دانی بەوەنا كە زۆر شەرم دەكات رۆڵێك بنوێنێت كە وروژاندن و ئیغرای تێدا بێت و ئەمەشی بە یەكێك لە كەموكوڕییەكانی ژیانی هونەری خۆی زانی.
مونا لە هەمان كاتدا دانی بەوە نا جورئەتی سومەییا خەشاب و غادە عەبدولرەزاقی نییە بۆ نواندنی ئەم جۆرە رۆڵانە، مونا هەروەها وتی بۆخۆم چوارچێوەیەكی تایبەتم داناوە كە ئێستا پێی ناسراوم لەلایەن سینەماكارانی میسرییەوە، ئەویش ئەوەیە كە رۆڵێكی جورئەت و روژاندنی زیاد لە پێویستی تێدا بێت ئامادە نیم بەشداری تێدا بكەم یان بیگێڕم، ئەمەش تایبەتمەندییەك نییە لە كەسایەتی هونەری مندا هەبێت، بەڵكو زیاتر كەموكوڕییە بەتایبەتی ئێستا كە ئەم جۆرە رۆڵانە زۆر پێویستن.
Top