لەبەر چارەسەری دەروونی دوور دەكەوێتەوە

لەبەر چارەسەری دەروونی دوور دەكەوێتەوە
قسەكەرێك بەناوی گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی دیمۆ لۆڤاتۆ كە ئەندامە لە تیپی جۆناسان برازەر، رایگەیاند كە دیمی لە هەوڵی وەرگرتنی چارەسەر لە هەندێك بابەتی دەروونی و جەستەیی، هەر لەبەر ئەمەشە دیمی ناچار بوو كۆتایی بە گەشتەكەی بهێنێت كە بە هاوڕێیەتی تیپەكەی بۆ ئەمریكای خوارووی ساز كرد بوو.
قسەكەرەكە ئەوەشی راگەیاند دیمی بڕیاریداوە خۆی بەرپرسیاریەتی خۆی هەڵبگرێت و یارمەتیش تەنیا لە كەسانی پسپۆر وەردەگرێت كە تایبەتن بەو جۆرە چارەسەرە، بۆیەش داوای لە میدیاكان كردووە لەم كاتە ناسكەدا رێز لە تایبەتمەندییەكانی بگرن و زۆریش دڵتەنگ بوو بەوەی كۆتایی بە گەشتە هونەرییەكەی خۆی هێنا.
Top