گۆشتی گاگا نەخۆشی پەیدا دەكات

گۆشتی گاگا نەخۆشی پەیدا دەكات
رۆژنامەی هارتفۆرد ئەنتی ئەمریكی كچە گۆرانیبێژ لیدی گاگای ئاگادار كردۆتەوە لە دووبارە پۆشینی ئەو جلوبەرگانەی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (m.tv) و جەژنەكانی هاڵۆین، چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی تووش بوونی بە نەخۆشی. گاگا لەم ئاهەنگانەدا كراسێكی پۆشی بوو كە بە گۆشت نەخشێنرا بوو، بەپێی رۆژنامەی ناوبراو پۆشینی گۆشت وەك جلوبەرگ رەنگە ببێـتە هۆی تووشبوونی بە هەوكردن بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای لەش لەگەڵ ئازار لە ماسولكەكان و سكچوون و نەخۆشی دەزنتریا، ئەم ئاگادار كردنەوەیەش لە كاتێكدایە كە چاوەڕوان دەكرێت گاگا ئەمە دووبارە بكاتەوە و دواتر ببێتە مۆدەیەك لەنێو گەنجان و هەوادارنی.
Top