هه‌ڵبژێردراوانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی له هه‌ڵه‌بجه دیاریكران
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای شاری سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبه‌شی قایمقامییه‌تی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به سه‌رپه‌ره‌ستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆنۆمێنتی شه‌هێدانی هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری ئه‌م شاره له رۆژانی 25 تا 29ی ئۆكتۆبری 2010 له هۆڵی مۆنۆمێنتی شه‌هێدانی شاری هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمی كۆتایی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه كاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی به ئاماده‌بوونی "ئازاد سه‌وزه" به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "گۆران ئه‌دهه‌م كاكه‌یی" قایمقامی شاری هه‌ڵه‌بجه، "مامۆستا خدر" سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له هۆڵی مۆنۆمێنتی شه‌هێدانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌ستنیشان كران.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا "گۆران ئه‌دهه‌م كاكه‌یی" وتاری تایبه‌تی قایمقامی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌دا وتاری كۆتایی فیستیڤاڵ له لایه‌ن "ئازاد سه‌وزه" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی خوێندرایه‌وه و پاشان "ئاوات عوسمان" وتاری ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه‌ی خوێنده‌وه و پاشان خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیستیڤاڵ و هه‌روه‌ها تابڵۆی فه‌خری فیستیڤاڵ به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوودا دابه‌شكرا، كه ناوی به‌شه‌كان و فیلمسازانی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م فیستیڤاڵه بریتین له:
ـ باشترین ده‌رهێنه‌ر: خه‌ڵاتی تایبه‌ت و تابڵۆی فه‌خری ئه‌م به‌شه به‌خشرا به "ره‌نجده‌ر ڕزگار" بۆ ده‌رهێنانی كورته فیلمی "ئه‌رمه‌ن له كوردستان" له شاری هه‌ولێر.
ـ باشترین وێنه‌گر: خه‌ڵاتی تایبه‌ت و تابڵۆی فه‌خری ئه‌م به‌شه به‌خشرا به "حه‌مید قه‌وامی"
بۆ وێنه‌گرتنی كورته فیلمی "سرشك ون" واته "سرێشی وه‌ن" له ده‌رهێنانی "جه‌عفه‌ر نوورمحه‌مه‌دی" له شاری سنه.
ـ باشترین مۆنتاژ: خه‌ڵاتی تایبه‌ت و تابڵۆی فه‌خری ئه‌م به‌شه به‌خشرا به "ئه‌ریوان جه‌ماڵ" بۆ مونتاژی كورته فیلمی "دوورترین شوێنی دنیا" له شاری سلێمانی.
ـ باشترین ئیده: خه‌ڵاتی تایبه‌ت و تابڵۆی فه‌خری ئه‌م به‌شه به‌خشرا به "هه‌وراز محه‌مه‌د" بۆ ئیده‌ی كورته فیلمی "تاوان به‌رامبه‌ر به منداڵ" له شاری سلێمانی.
ـ باشترین فیلم: خه‌ڵاتی تایبه‌ت و تابڵۆی فه‌خری ئه‌م به‌شه به‌خشرا به كورته فیلمی "مدار سفر درجه" واته "هێڵًی پله سفر" له ده‌رهێنانی "مه‌حموود ره‌حمانی" له شاری ئه‌هواز.
له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه‌دا 15 كورته فیلم له به‌شی پێشبڕكێی و 6 كورته فیلمی له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی نمایشكران. ئه‌و فیلمانه‌ی كه له به‌شی پێشبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه نمایشكران، بریتین له: كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ له زام" له ده‌رهێنانی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ"، كورته فیلمی "هه‌ڵه‌بجه و یادگاری" له ده‌رهێنانی "شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا قازی"، كورته فیلمی "سۆناتای په‌نجه هه‌ڵوه‌ریوه‌كان" له ده‌رهێنانی "سامی كاكه عه‌لی"، كورته فیلمی "هیلاك" له ده‌رهێنانی "دانا كه‌ریم ره‌زا"، كورته فیلمی "سرێشی وه‌ن" له ده‌رهێنانی "جه‌عفه‌ر نوورمحه‌مه‌دی"، كورته فیلمی "پێشی خۆت ببینه" له ده‌رهێنانی "مێهدی پوورموسا"، كورته فیلمی "ویله‌نجه‌ك شه‌قامی 10 ـ ژماره 151" له ده‌رهێنانی "سه‌ركێو مسگه‌ری"، كورته فیلمی "ئه‌رمه‌ن له كوردستان" له ده‌رهێنانی "ره‌نجده‌ر رزگار"، كورته فیلمی "دوورترین ژووری دونیا" له ده‌رهێنانی "سالار فه‌تاح قادر"، كورته فیلمی "په‌پووله ئه‌نفالكراوه‌كان" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د سه‌ید"، كورته فیلمی "هێڵی پله سفر" له ده‌رهێنانی "مه‌حموود ره‌حمانی"، كورته فیلمی "یه‌ك رۆژژمێر.. یه‌ك قیبله" له ده‌رهێنانی "هیوا سوفییه"، كورته فیلمی "گوێ بڕوه‌كان" له ده‌رهێنانی "ئاكۆ عومه‌ر محه‌مه‌د" و كورته فیلمی "تاوان به‌رامبه‌ر منداڵ" له ده‌رهێنانی "هه‌وراز محه‌مه‌د".
هه‌روه‌ها ئه‌و كورته فیلمانه‌ی كه له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه نمایشكران، بریتین له: كورته فیلمی "دایكانی من" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی"، كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" له ده‌رهێنانی "عه‌بدولڕه‌حمان میرانی"، كورته فیلمی "پیاو و ده‌به" له ده‌رهێنانی "كه‌یوان كه‌ریمی"، كورته فیلمی "رێگا" له ده‌رهێنانی "هاوڕێی به‌هجه‌ت"، كورته فیلمی "شوێنێك نییه بۆ سه‌ما" له ده‌رهێنانی "ته‌لار محه‌مه‌د"، كورته فیلمی "ئه‌مه منم ئه‌وه‌ش لاشه‌كه‌م" له ده‌رهێنانی "شارا نسار" و كورته فیلمی "گوندی عه‌لوه‌ش" له ده‌رهێنانی "هاوده‌نگ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنته‌ری كوردی هه‌ڵه‌بجه.