عه‌دنان كه‌ریم له‌هه‌ولێر و سلێمانی كۆنسێرت ده‌گێرێ
دووای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له دووایین ئه‌لبومیدا به‌ده‌ستیهێنا و، بووه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌وادارانی، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره عه‌دنان كه‌ریم ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كوردستان بۆ سازدانی دوو كۆنسێرت، كه یه‌كه‌میان له شاری سلێمانی له به‌رواری 7ی ئه‌م مانگه به‌رِێوه ده‌چێت و، دووه‌مییان له‌شاری هه‌ولێر له هۆڵی مامۆستا سه‌عد، 9ی مانگ ساز ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه عه‌دنان كه‌ریم دووایین ئه‌لبوومی به‌ناوی وه‌فایی له پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاو كرده‌وه و، و تێیدا هه‌شت گۆرانی له‌گه‌ڵ گروپی كامكاران جێكردۆته‌وه.