لوئه‌ى سه‌لاح هه‌ولێر ده‌باته قۆناغێكى نویێ
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر دواى دورخستنه‌وه‌ى رادان گاسنینى راهێنه‌رى كرواتى له سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی تیپه‌كه به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كانى له خوله‌كه، ده‌سته‌یه‌كى نوێ راهێنه‌رانیان بۆ تیپى تۆپى پێى یانه‌كه به‌شدار له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی دیاركرد، هه‌ولێر په‌ناى بۆ یاریزانى پێشووو گۆڵكارى یانه‌كه لوئه‌ى سه‌لاح برد وه‌كو راهێنه‌رى تیپى عێراق ده‌ستنیشان كرد، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره قۆناغێكى تازه له وه‌رزشیی عێراق بهرێبكات و تیپه‌كه ببه‌نه قۆناغی نویێ و ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ش باشتر بێت، له‌م باره‌شه‌وه بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو ئیداره‌ى یانه‌كه به‌فه‌رمى لوئه‌ى سه‌لاح و ئوسامه عه‌لی كه هه‌ردووك یاریزانى پێشووى تیپه‌كه‌مان بووینه و شاره‌زایی باشیان هه‌یه له خولى عێراقی كرانه راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ر، له‌گه‌ڵ ته‌ها قادرى یاریده‌ده‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شقی تیپه‌كه و دیدار حامدیش كرایه راهێنه‌رى گۆڵپارێز له تیپه‌كه، بۆیه ئاماده‌ین تیپه‌كه ببه‌ینه قۆناغێكى تازه ئامانجمان سه‌رخستنى یانه‌ى هه‌ولێره بۆ خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كان و ده‌مانه‌وێ تیپه‌كه به ته‌واوى ئاماده‌بكه‌ین، له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش بێجان گوتیشى: نیازی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه‌وا هێرشبه‌رێكى پیشه‌گه‌رى به‌توانا بهێنینه ریزى یانه‌كه‌مان بۆیه ئێستا چه‌ندین سیڤیمان له به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین گۆڵكارى باش بدۆزینه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌وا ئێستا گرفتێكى ئه‌وتۆمان نییه و ده‌مانه‌وێ تیپه‌كه باشێوهیهكى باشتر ئاماده بكه‌ین بۆ خولى عێراقی، هه‌رچه‌نده خولى عێراقیش خاوه‌ن چه‌ندین یانه‌ى به‌توانایه و كێبڕكێ به‌رده‌وام هه‌یه له نێوان یانه‌كان، ئه‌وه‌ى له‌توانامان بێت كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ین بۆ سه‌رخستنى یانه‌ى هه‌ولێر و ده‌مانه‌وێ هه‌ولێر یه‌كێك بێت له باشترین یانه‌كانى عێراق.
كارزان كانه‌بی