له خولى نایابى عێراقى، كه‌ركوك به‌سه‌ركه‌وتن گه‌رِایه‌وه
له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنێكى گرنگى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى تۆماركرد.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خ9ولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 29ى قۆناغى دووه‌م ئێواره‌ى رۆژى یه‌ك شه‌مه له‌سه‌ر یاریگاى كه‌شافه له شارى به‌غدا یانه‌ى كه‌ركوك رووبه‌رووى یانه‌ى مه‌سافى باشور بووه له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تى یاریزانانى یانه‌ى كه‌ركوك هه‌ر له گه‌ل ده‌ست پێكى فێكه‌ى ناوبژیوان توانیان گۆلێك له خوله‌كى 1ى یارییه‌كه له رێگاى یاریزان حه‌یده‌رعه‌بدول كه‌ریم توانى گۆلێك بۆكه‌ركوك تۆماركرد .ئه‌م گێمه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایى هات .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى كه‌ركوك باشتر یارییان كرد‌و توانیان دووگۆلى تر له ربَگاى یاریزانان كارزان عه‌بده‌للا وهه‌وراز ئیسماعیل له خوله‌كه‌كانى 65و75تۆماربكات .له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى مه‌سافى توانى گۆلێك تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى كه‌ركوك به ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ ببا ته‌وه سىَ خڵى گرنگ به‌ده‌ست بهێنىَ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى .