له مۆندیالى ئه‌فریقا، به‌رازیل سه‌ماى سامپاى به كۆت دیڤوار كرد
له میاتنى یارییه‌كانى جامى جیهانى ئه‌فریقاى باوشر هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له هه‌ڵبژارده‌ى كۆت دیڤوارى برده‌وه .
له‌سه‌ر یاریگاى سوك ستى له شارى جوهانسبێرگ له وولاتى ئه‌فریقاى باشوور هه‌لبَژارده‌ى به‌راڤیل له كۆمه‌له‌ى حه‌فته‌م رووبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ى كۆت دیڤوارى كیشوه‌رى ئه‌فریقى بووه ،له كاتژمێر 30-9شه‌و به كاتى كوردستان له گێ/ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و چه‌ندین هێرشى ترسناك ببه‌نه سه‌ر گۆلى كۆت دیڤوارو له‌به‌رامبه‌ر یشدا یاریزانانى كۆت دیڤوار چه‌ند جارێك خۆیان تاقى كردوه به هێرشى پێچه‌وانه له خوله‌كى 24ى یارییه‌كه یاریزان فابیانۆ توانى به لێدانێكى به‌هێز گۆڵى یه‌كه‌م بۆبه‌رازیل تۆماربكات و ئه‌م گێمه‌ش به ئه‌نجامه كۆتایى هات بۆبه‌رازیل .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل هه‌ر له سه‌رتاوه به هێرش ده‌ستیان پێكردو له خوله‌كى 50ى یارییه‌كه دواى یارى كردن به چه‌ندین یاریزانى كۆت دیڤوار توانى گۆلى دووه‌م تۆماربكات و دواى ئه‌میش كاكاى یاریزانى به‌رازیل توانى له پاسێكى جوان بۆئیلانۆ له نێو هێلى سزا زۆر به‌جوانى له خوله‌كى 62گۆل ى سى یه‌مى بۆبه‌رازیل تۆماكرد.له پاش تۆماركردنى گۆڵى سىَ یه‌م یارییه‌كه توند‌و تیژى به خۆیه‌وه بینى له لایه‌ن یاریزانان وله خوله‌كى 78ى یارییه‌كه‌ش یاریزان درۆگبا توانى تاكه گۆلى كۆت دیڤوار تۆماربكات و دواى ئه‌م گۆله‌ش ناوبژیوانى یارییه‌كه به هۆى لێدان له یاریزانێكى كۆت دیڤار كاكا به كارتى سور كرایه ده‌ره‌وه‌ى یاریگاو یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل كۆتایى هات به‌ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ