زه‌لاتان +50ملیۆن =پاتۆ
یانه‌ى میلانى ئیتالى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه یانه‌ى به‌رشلۆنه ده‌بێت زه‌لاتانو 50ملیۆن بدات ئینجا پاتۆ ده‌بات بۆریزى یانه‌كه‌ى .
مینۆرایۆلاى به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزانى یانه‌ى به‌رشلۆنه زه‌لاتان ئیبراهیمۆڤیچ له رۆژى پێنجشه‌مه‌ى رابردوو سه‌ردانى باره‌گاى یانه‌ى ئه‌ی سى میلانى ئیتالى كردوه وكۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه‌ن بۆمه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى زه‌لاتان بۆخولى كالیچۆبۆیانه‌كه‌ى سان سیرۆ،له‌م باره‌شه‌وه ئه‌دریانۆ گالایانى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى میلان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه یانه‌ى به‌رشلۆنه هه‌مووى هیوایه‌كى ئه‌وه‌یه یانه‌ى میلان پاتۆى پێبدات كه ئێستا ته‌مه‌نى 22ساله ،گه‌لایانىئه‌وه‌ى روون كردوه ئه‌گه‌ر به‌رشه پاتۆى ده‌وێت ده‌بێت برى 50ملیۆن یۆرۆ‌و زه‌لاتان بداته میلان ده‌بێت سالانه‌ش برى 4ملیۆن دۆلار بداته ئیبراهیمۆڤیچ .سه‌رچاوه‌كانى هه‌والیش له یانه‌ى به‌رشلۆنه له به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزان ئیبرا هیمۆڤیچ ئه‌وه‌ى دووپات كردوه كه یانه‌ى به‌رشلۆنه به‌هیچ جۆرێك به‌م مه‌رجانه‌ى گالایانى رازى نابێت چونكه ئیبرا له به‌رشلۆنه سالانه 9ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت .ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ئه‌گه‌ر پاتۆ نه‌به‌نه ریزى به‌رشلۆنه ئه‌وه یانه‌ى به‌رشلۆنه به نیازه تۆرێس به‌رامبه‌ر 55ملیۆن یۆرۆ ده‌یباته ریزى یانه‌كه‌ى .