كاپیلۆ: گه‌یشتن به گۆڵى جه‌زائیر كارێكى سه‌خته
رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را دان به به‌هێزى پلانى یاریكردنى هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائیر ده‌نێت و گه‌یشتن به گۆڵى جه‌زائیر به كارێكى زه‌حمه‌ت ناوده‌بات.
(فابیۆ كاپیلۆ) رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را رِایگه‌یاند ئه‌و پلانه‌ى كه هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائیر یاری پێده‌كرد رِێگه‌ى نه‌ده‌دا به یاریزانانى ئێمه به‌ئازادى یارى بكه‌ن و بۆشایی بۆ یاریزانانى ئینگلته‌را دروست بكات تا گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كاپیلۆ یه‌كسان بونى به ئه‌نجامێكى باش بۆ جه‌زائیر له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاشكرایی كرد كه هه‌ڵبژارده‌ى جه‌زائیر به‌شێوه‌یه‌كى باش و سه‌ركه‌وتوانه به‌رگرى كرد.
شایانى باسه هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و جه‌زائیر له كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتن و یاریه‌كه به‌یه‌كسان بون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.