میسى: ئه‌رژه‌نتین هێشتا ئاستى رِاسته‌قینه‌ى خۆى پێشكه‌ش نه‌كردوه
ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێى جیهان و رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین (دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) ستایشى یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كرد به پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز له یارى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و كۆریاى باشور كه ئه‌رژه‌نتین یاریه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
له‌لایى خۆشیه‌وه لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و باشترین یاریزانى جیهان سوپاسی رِاهێنه‌ره‌كه‌ى كرد و رِایگه‌یاند كه هیشتا ئه‌رژه‌نتین ئاستى رِاسته‌قینه‌ى خۆی پێشكه‌ش نه‌كردوه و ده‌توانین له یاریه‌كانى داهاتو ئاستێكى به‌رزتر پیشان بده‌ین.