خراپییەكانی نوووستن راستەوخۆ پاش ژەمی پارشێو

خراپییەكانی نوووستن راستەوخۆ پاش ژەمی پارشێو
یەكێك لە نەریتە ناتەندروستەكانی زۆربەی خەڵك لە مانگی رەمەزاندا بریتییە لە نووستنی راستەوخۆ پاش ژەمی پارشێو، واباشترە كە پاش ژەمی پارشێو بەلای كەم بۆ ماوەی دوو كاتژمێر نەخەویت، هاوكات لەگەڵ ئەنجامدانی جووڵە و چالاكیی بەدەنیی سادە، بە مەبەستی هاندانی هەرسكردن و هەڵمژینی خۆراك و تاودانی سووڕی خوێن لە گەدەدا. نووستنی راستەوخۆ پاش ژەمی پارشێو زیانی بۆ تەندروستی هەیە و ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك زیاد دەكات، وەك:
• زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جگەر و قۆڵۆن.
• زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، چونكە پاش ژەمی پارشێو بڕێكی باشی وزە دەگاتە لەش، كە ئەگەر بەكار نەهێنرێت (نەسووتێندرێت) ئەوا بە شێوەی چەوری لە لەشدا كۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش لە ماوەیەكی كورتدا.
• بەدهەرسی، یان هەستكردن بە ناڕەحەتی سك لە ئەنجامی كۆبوونەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا، كە هۆكارن بۆ هەستكردن بە ناڕەحەتی بە درێژایی رۆژ.
• گرفت لە هەناسەدان لەكاتی راكشان، یان نووستن، لە ئەنجامی فشاری گەدەی پڕ لەسەر سییەكان.
ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا، ئەمانەش ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكەن.
Top