خۆپاراستن لـە ئاوسانی پرۆستات

خۆپاراستن لـە ئاوسانی پرۆستات

ئاوسانی پاكی گلاندی پرۆستات BPH باوە لە پیاوانی بەساڵاچوودا كە ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوا دەبێتە ئەگەری چەند ئاڵۆزییەك لە كۆئەندامی میزەڕۆدا. گلاندی پرۆستات Prostate gland ئەندامێكی گرنگە لە پیاودا، بەقەد دانە گوێزێكە، كەوتۆتە ژێرەوەی میزڵدانەوە، گەشەی ئەم گلاندە لە تەمەنی 25 ساڵییەوە دەستپێدەكات و بە درێژایی تەمەن بەردەوام دەبێت، بەڵام بە رێژەی جیاواز لە پیاوەكاندا، بەگشتی 50% پیاوانی تەمەن 60 ساڵ و بەسەرەوە دوچاری گەورەبوون یان ئاوسانی پرۆستات دەبنەوە. خۆپاراستن: بەگشتی ناتوانرێت كە هۆكاری تەمەن و مەیلی خێزانی كۆنترۆل بكرێن كە ریسكی تووشبوونن بە ئاوسانی پرۆستات، بەڵام دەتوانرێت كە چەند هۆكارێكی تری هاندەری تووشبوون كۆنترۆل بكرێن كە بریتین لە: قەڵەوی، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، مەشقی وەرزشی، دوانەخستنی هەستی میزكردن، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی چەند دەرمانێكی وەكو دەرمانە دژەهەستەوەرییەكان، دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی ئەلكهولییەكان، رێكخستنی خەو، هەروەها دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.

 

Top