هەستكردنی لـەناكاو بە ماندووبوون

هەستكردنی لەناكاو بە ماندووبوون Sudden fatigue یان هیلاكیی و كەمی وزە، لەوانەیە كە دەروونی یان جەستەیی بێت كە جیاوازە لەگەڵ هەستكردن بە بۆرژان. هۆكارەكان: هەستەوەری بە خۆراك یان دەرمان یان هۆكاری دەرەكیی تر، خەمۆكی، ئازاری درێژخایەنی ماسوڵكەكانی لەش Fibromyalgia، نەخۆشیی دڵ، هەوكردنی جومگەكان بەتایبەتی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، وەستانی كاتیی هەناسە لەكاتی خەودا Sleep apnea، هەروەها نەخۆشیی شەكرە. جگە لە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكانی هەستكردنی لەناكاو بە ماندووبوون، هەنگاوەكانی تری خۆپاراستن بریتین لە: رێكخستنی خەو و حەسانەوە پێش كاتی نووستن هاوكات لەگەڵ دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەسەر تەختی نووستندا، پێویستە كە ماوەی نووستنی پاش نیوەڕۆ هەرگیز لە 30 خولەك زیاتر نەبێت، رۆژانە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دووركەوتنەوە لە خوارنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكان لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆ و ئێوارەدا، هەروەها هەڵبژاردنی ژەمی بچووكی ئێوارە كە بەلای كەم 2-3 كاتژمێر دووربێت لە كاتی نووستن.