13 سوودی تەنـدروستیی خاس

13 سوودی تەنـدروستیی خاس

خاس Lettuce بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، سەرچاوەیە بۆ گەلێك ماددەی خۆراكیی گرنگ بۆ تەندروستی، بۆنموونە ڕیشاڵ، پرۆتین، ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری كارۆتینۆیدەكان Carotenoids، ڤیتامینەكانی A، C، B9، K، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، ئاسن، مەنگەنیز، كالسیۆم، كۆپەر، مەگنسیۆم، كە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە هاندان و پاراستنی فرمانی خانە و شانە و ئەندامەكانی لەشدا. سوودە تەندروستییەكانی خاس: پاراستنی تەندروستیی ئێسك، باشتركردنی تۆن و هێزی ماسوولكەكان، هاندانی هەرسكردنی خۆراك، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ، سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی، هێشتنەوەی ئاستی دروستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی توانای لاستیكیی پێست و دواخستنی لۆچبوون، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە.

Top