چۆن چاوەكانت دەپارێزیت لە وەرزی زستاندا ؟

چۆن چاوەكانت دەپارێزیت لە وەرزی زستاندا ؟

سەرما و كەشی ساردی زستان هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی رێژەی شێداریی هەوا كاریگەری دەكەنە سەر تەندروستیی چاوەكان بە شێوەی: وشكبوونی چاو، زیاد فرمێسككردن، سووربوونەوە و ئاوسانی چاوەكان، سووتانەوەی چاو، هەستیاربوونی چاوەكان بە رووناكی، هەروەها لێڵبوونی بینین Blurred vision بەتایبەتی لەكاتی زیاد مانەوە لە شوێنی سارددا. پاراستنی چاوەكان لە زستاندا: بەكارهێنانی ئامێری شێداركەرەوە Humidifier لەناو ماڵدا چونكە ئامێرەكانی گەرمكردنەوە هۆكارێكی ترن بۆ وشكبوونی هەوای ناوماڵ، وریابوون لەو ماددانەی ناوماڵ كە دەبنە ئەگەری هەستەوەریی چاو، زیاد خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە چەوریی ئۆمیگا3 وەكو ماسی یان زەیتی ماسی، خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو رۆژانە بە مەبەستی رێگرتن لە كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش، بەكارهێنانی چاویلكە لەكاتی چوونە دەرەوە یان ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، پێویستە ئەمەش بزانرێت كە هەتا لە وەرزی زستانیشدا پێویست بە بەكارهێنانی چاویلكەی رێگرتنی 100% لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەكات بەتایبەتی لە شوێنی بەفراویدا كە تیشكی خۆر بەدەرەوەیە.

 

 

Top